بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شێخ نەعیم قاسم لە لێدوانێکدا وتی: ئێمە ئەم هەڕەشەیە بە هەڕەشەیەک لە دژی خۆمان دەزانین و هەر کارێک کە گونجاو بێت دەیگرینەبەر.
ناوبراو وتی: ئەرکی ئێمەیە بە شێوەیەکی هەمەلایەنە و بە ئامادەیی ڕووبەڕووی ئەو هەڕەشەیە ببینەوە، چونکە هەر زیانێک بە ئیمام خامنەیی بە هۆی زۆریی هەوادارانی و ڕێبەرایەتی شۆڕشی ئیسلامیەوە یەکسانە بە ناسەقامگیری لە ناوچەکە و جیهاندا. وتیشی: ناتوانین لە بەرامبەر هەڕەشەکانی ترامپ یان کەسانی دیکە لە دژی ئیمام خامنەیی بێدەنگ بین و بە هەموو ڕێکار و ئامرازێکەوە ڕووبەڕووی ئەو هەڕەشەیە دەبینەوە.
Your Comment